دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان كاری ئاگر كوژێنەوەیە

هەمەڕەنگ

14/01/2020‌ 886 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێف بێزۆس پارەی سێ دەقیقە لەسەروەتەكەی بەخشییە ئۆسترالیا بۆ هاوكاری لێقەوما و چارەسەری ئاژەڵە بەركەوتووەكانی ئاگرەكەی ماوەی رابردوو لە ئوسترالیا.

بزۆس بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئەمازۆن و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان رۆژی 13 جێنیوەری رایگەیاند كە كۆمپانیاكەی 690 هەزار دۆلاری بەخشی بۆ هاوكاری پێویستی ئەو زیانە وێرانكارییەی كە ئاگركەوتنەوەكەی رابردوو گەیاندویەتی بە ئوسرالیا. ئەو دەڵێت:"دڵمان لای هەموو ئوسرالییەكانە و هەموو ئەوانەی بەشدارن لە كوژاندنەوەی ئەو ئاگرە وێرانكەرە".

هەروەها ئەمازۆن بەڵێنیدا كە پاڵپشتێكی هونەری حكومەت بكات بەوەی كە بە چ رێگەیەك مامەڵە لەگەڵ حاڵەتەكانی فریاگوزاری ئەكەوێت.

یەكێك لە مانشێتی بازارەكانی ئەمڕۆ ئوسترالیا "دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، چاكخوازی خۆی ئەبارێنێت بەسەر ئاگردا".

بێزۆس یەكێكە لە ملیاردێرەكانی جیهان و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، لە یەك دەقیقەدا كۆمپانیاكەی 230 هەزار دۆلار پەیدادەكات، هەرچەندە ئەو خاوەنی چەند كۆمپانیای میدیای گەورەیە وەك واشنگتۆن پۆست بەڵام هەرگیز كۆمپانیاكانی بەكارناهێنێت بۆ ریكلام بۆ خۆی لەكاتێكدا ساڵی پار هاوكاری زۆر كارەساتی گەورەی كردووە وەك لافاوەكەی ئەندۆنیزیا كە دوو ئەوەندەی ئاگرەكەی ئوسترالیا خەڵك گیانی لەدەستدا.

بەھۆی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە ژمارەیەكی زۆر لە دارستانەكانی ئوسترالیا، 24 كەس مردن و 6 ملیۆن هێكتار دار و درەخت سوتاو و 500 ملیۆن ئاژەل و زیندەوەر و باڵندە تیاچووە. ئەمریكا و بەریتانیا دوو دەوڵەت بوون كە بە تیمی فریاگوزاری ھاوكاری ئوسترالیایان كرد.

بێزۆس -55 ساڵ، سامانەكەی لە ساڵی 2019 گەیشتۆتە 131 ملیار دۆلار. پیاوێكی سەرمایەدار و گەردوونی ئەمریكییە، خاوەندارێتی میدیا و وەبەرهێنەرە. بە سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەمازۆن ناسراوە. لە ئەپرلی ئەمساڵ 4%ی پشكەكانی گواستەوە بۆ سەر ژنەكەی دوای 25 ساڵ لە ژن و مێردایەتی.

بێزۆس لە ئەلبۆكیرك- ویلایەتی نیومەكسیكۆ – ئەمریكا لە دایكبووە، لە 1986 كۆلێژی ئەندازیاری كارەبا و زانستی كۆمپیوتەری تەواو كردووە. 1994 كۆمپانیای ئەمازۆن-ی دامەزراندووە و سەرەتا وەك كۆمپانیایەكی ئینتەرنێت و دواتر فراوانی كردووە بۆ كاری بازرگانی. لە ساڵی 2013 رۆژنامەی واشنگتن پۆست ئەكرێتەوە بە 250 ملیۆن دۆلاری كاش. چەندین كۆمپانیا و لقی جۆراو جۆری دامەزراندووە.

وەرگێڕان: لوقمان غەفوور
سەرچاوە: كەناڵی ئێم پی ئێن