شارپرێس:
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا لیژنەیەكی باڵا پێكهات بۆ هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یه‌كێتی".
مسته‌فا چاوڕه‌ش ڕاشیگه‌یاند، "دەبێت لەماوەی دوو هەفتەدا لیژنه‌كه په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هەموار بكەنەوە، پاشان هه‌مواره نوێیه‌كه دێتەوە بەردەم ئەنجومەنی گشتی و دەنگی لەسەر دەدات، چونكە تاوەكو پەیڕەو پەسەند نەكرێت، سەركردایەتی ناتوانێت ئەركەكانی خۆی جێ بەجێ بكات".
به‌وته‌ی مسته‌فا چاوڕه‌ش "له‌دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ هەیکەلەی یەکێتی دیاری دەکرێت، دەرگاوی خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆک یان سکرتێری یەکێتی دەکرێتەوە".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "لەم كۆبونەوەیەدا، هەموو ئۆرگانەكان دەسەڵاتیان وەرگرت كە ئیشی خۆیان بكەن تا پەیڕەو هەموار دەكرێتەوە".
ڕ . ج