شارپرێس:
له‌پاش كۆتایهاتنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌دراوه، سێ بڕیار له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دراوه.
ئه‌مڕۆ رۆژى سێ شه‌ممه 14/1/2020 ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له شارى سلێمانى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆى دواى كۆنگره‌ى چواره‌م ئه‌نجامدا، كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا چاوڕه‌ش وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ى ته‌واوكردنى كاره‌كانى كۆنگره‌ى چواره‌م كه به ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتى راسپاردووه، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ند بڕیارێك درا كه بریتیبوون له:
1_ دانانى لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخ، به‌پێى بڕیار و راسپارده‌كانى ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى.
2_ بڕیاردرا ته‌واوى دامه‌زراوه و ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌رده‌وام بن له كارى ئاسایى رۆژانه‌ى خۆیان تا ئه‌وكاته‌ى په‌یكه‌رى تازه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتی یه‌وه رێك ده‌خرێته‌وه .
3_ بڕیاردرا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌كراوه‌یى بهێڵدرێته‌وه تا په‌سند كردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ .
ڕ . ج