هەڵسوكەوتێكی هەستبزوێنی گۆرێلایەك لەباخچەیەكی ئاژەڵانی ئوستراڵیا كاردانەوەی لێكەوتەوە

هەمەڕەنگ

15/01/2020‌ 1333 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئافرەتێك، كە تازە بووە بە دایك دەستی كرد بە گرینان  لەبەرانبەر گۆرێلایەكی مێیەدا كاتێك لە باخچەی ئاژەڵانی ئوستورالیادا دەسوڕایەوەو ویستی شیر بدات بە منداڵەكەی.

جێما كۆپیلاندی  تەمەن ٣٠ ساڵ سەردانی باخچەی ئاژەڵانی Schoenbrunn كرد لە ئوستورالیا، لەگەڵ خۆیدا هاوسەرەكەی و كوڕە تازە بووكەی بردبوو.

ئەوكاتەی منداڵەكەی بەناوی جاسپەر پێوستی بەشیر خواردنە نزیك شوێنی گۆرێلاكی مێینەی جۆری orangutan  دانیشت.

كاتێك لە پێش شووەكەوە دانیشت بۆ پێدانی شیر بەكوڕەكە، تێبینی كرد گۆڕیلا مێینەكە تەماشای دەكات و  ماچی بۆهەڵدەدات و دەستەكانی دەخاتە سەر شووشەكە.

ئەو توانی ٣٠ خولەك لەو دیمەنە ریكۆرد بكات‌و دایكەكە وتی: زۆر حەز بە گەشتكردن دەكەم، كاتێك بیستم لێرە كۆنترین باخچەی ئاژەڵانی لێیە ئەوا دەست بەجێ هاتم بۆ ئێرە.

وتیشی: چوومە پێشەوە بۆ تەماشاكردنی گۆڕێلاكە و لەو كاتەدا كوڕەكەم پێوستی بە شیر خواردن بوو، بۆیە لەوشووێنەدا دانیشتم، بینیم گۆرێلاكە پارچەیەك كاغەزی هێناو لەتەنیشتمەوە دانیشت.

باسی لەوەش كرد، پاشان ڕاسەوخۆ تەماشای چاوەكانی كردم و دەستی درێژ كرد وەك ئەوەی دەست لە كوڕەكەم بدات، كاردانەوەی ئەو گۆڕیلایە سەرنجی ڕاكێشام بەتایبەت، كە چۆن تەماشای من و منداڵەكەمی دەكرد.

ئەوەشی وت: بەنزیكەی نیو كاتژمێر لەتەنیشت منەوە دانیش وەك ئەوەی پاڵشتیم بكات و بمپارێزێت‌و لەو كاتەدا خەڵك كۆبوونەوە بۆ ئەوەی بزانن چی ڕوودەدات و زۆر بە هێمنی و ڕێزەوە مانەوە، زۆر جوان بوو بۆیە حەزم نەدەكرد جێی بێڵم و هەستێكی زۆر خۆشم هەبوو ئەوەش وای كرد دەست بكەم بەگریان، چونكە چیتر بەرگەم نەگرت.

دوایی  جێما  ئەو ساتە پڕ جۆشەی لە فەیسبووك بڵاو كردەوە ، سەرنجی خەڵكی زۆرڕاكێشاو بە ملیۆنەها بینەری هەبوو.

خانمەكە بۆی دەركەوت، كە ئەو گۆڕێلایە ناوی Sol پێشتر كۆرەێكی هەبووە و ئەمەش وایكردووە ئەزموونی ئەوی هەبێت و كاردانەوەی بۆ دیمەنەكەی ئەو هەبێت‌و وتیشی: كاتێك باخچەكەم بەجێ هێشت هەستم بە دڵ شكاوی دەكرو بۆیە بریارم دا ئەم دیمەنانە لەگەڵ هاورێكانمدا بڵاوبكەمەوە.

بۆ بینینی وێنەو ڤیدیۆ كلیك لێرە بكە