عێراق‌و ئەمریكا دەست بەهەماهەنگی سەربازی دەكەنەوە

عیراق

18/01/2020‌ 892 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عێراق‌و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستیان بەگفتوگۆ كردووە، بۆ ئەوەی هەماهەنگییە سەربازییەكانیان بەردەوامی پێبدەن.

لیوا روكن عەبدولكەریم خەلەف وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، بەغداو واشنتۆن دەستیان بەگفتوگۆ كردووە، بۆ ئەوەی پرە بەهەماهەنگییە سەربازییەكانی نێوانیان بدەنەوە.

لیوا روكن عەبدولكەریم خەلەف راشیگەیاند، كە عێراق لەو بارەوە كۆمەڵێك پێشنیازی هەیەو بەنیازە بیخاتە بەردەم بەرپرسانی ئەمریكا.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە بەهۆی گرژییەكانی ئەمریكاو ئێران لەسەر خاكی عێراق، هەماهەنگییە سەربازییەكانی بەغداو واشنتۆن راگیراوە، كە ئەوەش مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعشی لێدەكرێت.

هـ ـ ح