عەبدولمەهدی دەیەوێت بەپاساوی دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكاو ڕێكەوتنی بازرگانی چین لەپۆستەكەی بمێنێتەوە

عیراق

20/01/2020‌ 980 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەكان باسیان لەوە كردووە، كە دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا و ڕێكەوتننامەی بازرگانی لەگەڵ چین پاساوی عادل عەبدولمەهدین بۆ ئەوەی لە پۆستی سەرۆك وەزیراندا بمێنێتەوە .

رۆژنامەی "ئیندیپێندت"ی عەرەبی بڵاویكردەوە، عەبدولمەهدی دواین ئەڵقەی بەیەكگەیشتنی هاوپەیمانەكانی تارانە بەدەسەڵاتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە دەرچوونی ئەو لەدەسەڵات دەرگا بۆ هەڵدانەوەی چەندین دۆسییەی پەیوەست بە گەندەڵی و تیرۆر دەكاتەوە.

پێشبینیش كراوە هەوڵەكان بۆ هێشتنەوەی لەدەسەڵات سەرنەگرێت لەبەر ئەوەی ئەوە دژی خواستی شەقامە و جگە لەوەی هەڵویستی مەرجەعییەت و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش هاوكار نییە.

بەقسەی رۆژنامەكە دیارترین پاساوەكانی هاوپەیمانەكانی تاران لەچوارچێوەی پشتیوانیكردنی هەڵوێستەكانیان بریتییە لەتۆمەتباركردنی واشنتۆن بەوەی لەپشت جۆشدانی خۆپیشاندانەكانەوەیە بۆ ئەوەی ڕێكەوتننامەی بازرگانی لەگەڵ چین لەبار بەرێت و هێزەكانی لە عێراق بهێڵتەوە، لەكاتێكدا هەڵویستی كورد و سوننەكان دژ بە كردنەدەرەوەی هێزەكانی ئەمەریكایە لە عێراق .

هەروەها روونیكردووەتەوە، كە بابەتی دەستنیشانكردنی پاڵێوراوی سەرۆك وەزیری داهاتوو كەوتووەتە سەر سازانی موقتەدا سەدری ڕێبەری رەوتی سەدر و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی "فەتح"، كە بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقیش دژ بەو  هەنگاوە ناوەستێتەوە، لەبەر ئەوەی بەردەوامی رەتكردنەوەی پاڵێواروەكان گرفتی سیاسیی قووڵی لێدەكەوێتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی