شارپرێس:
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی کە تەقەی لەفەرماندە خانەنشینەکەی پارتی کرد خۆی ڕادەستی دادگا کرد.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە،پاش ئەوەی کەشەوی۷/٦شوباگی۲۰۲۰ لەقەزای چەمچەماڵ کاتژمێر ۳:۱٥خولەکی شەو دەست ڕێژی گولە لەئۆتۆمبێلێکی فەرماندەیەکی پاتی کرا دەست بەجێ هەوڵەکانمان خستەگەر بۆ دۆینەوەی تەقەکەرەکانی ڕوداوەکە.
باسی لەوەشكردووە، سەرئەنجام ئەوکەسە دۆزرایەوە و لەئێستادا لەژێر فشاری هێزە ئەمنیەکاندا خۆی ڕادەستی دادگا کردوە.
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، بەوتەی تۆمەتباری ڕوداوەکە هۆکاری تەقەکردنەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ کێشەیەکی بچووکی کۆنی کۆمەڵایەتی.