شارپرێس:
له‌ڕێگه‌ی وتاری ئاینی و فه‌توای چه‌واشه‌كا‌رەییەوه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا،ئامانجیەتى شه‌رعیه‌ت به كاره‌كانی بدات له كه‌ڵكه‌ڵه فراوانخوازییه‌كه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیدا، به‌مه‌ش توانست و ده‌رامه‌ته‌كانیان چۆڕه‌بڕ بكات.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ماڵی فه‌توای میسری، ئه‌ردۆغان وتاری فه‌توائامێزی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی توركیا خستۆته خزمه‌ت كه‌ڵكه‌ڵه فراوانخوازییه‌كانییه‌وه، بۆیه 30% فه‌توا ناوخۆییه‌كان و 70% ی فه‌توا ده‌ره‌كییه‌كان، خزمه‌تیان به‌و ئامانجه‌ی ئه‌ردۆغان كردووه له چه‌سپاندنی حوكمڕانییه دكتاتۆرییه‌كه‌ی.
ماڵی فه‌توای میسری ئه‌و فه‌توایانه‌ی توركیای پوچه‌ڵكردوونه‌وه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه 40% ئه‌و فه‌توا ئاینییانه چه‌كه دیار و كاریگه‌ره‌كه‌ی ئه‌ردۆغانن بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات و گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، چه‌مكی (ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لایه‌نی دوژمنكار) و (دامه‌زراندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت)، بوونه ووتاری فه‌وتوائامێزی توركیا له ده‌ره‌وه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانیان.
ئه‌ردۆغان و موفتییه‌كانی خه‌ونی گێڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ئه‌وان به‌رپرسی سه‌رخستنی موسوڵمانانی جیهانن بۆ ڕزگاركردنیان له زوڵم و سته‌مكاری و پراكتیزه‌كردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ئه‌وان له پشت ئه‌م ووتاره ئاینیه‌وه پاڵنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌شارنه‌وه له‌و هه‌ڵمه‌ته ئیستعمارییانه‌ی به‌ڕێیانه‌وه ده‌بات و ده‌ستكه‌وتی ماددی و سیاسیشی لێ ده‌ستده‌كه‌ون.
مالی فه‌توای میسری ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ئه‌ردۆغان سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه و چه‌كه‌كانی دیكه‌شی له هێزی نه‌رم (چالاكی ڕۆشنبیری و هونه‌ری) به‌ركادێنێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ناوخۆی توركیا ده‌زگا و پیاوه ئاینییه‌كانی خستونه‌گه‌ڕ، له ده‌ره‌وه‌ش گروپه‌كانی ئیسلامی سیاسی وه‌ك ئیخوان و میلیشیا توندڕه‌ووه‌كانی له چه‌نده‌ها ده‌وڵه‌تدا خستونه‌گه‌ڕ.
فه‌توا سه‌یره و سه‌مه‌ره
ماڵی فه‌توای میسری ده‌ڵێت: فه‌توا سیاسییه‌كانی پیاوه ئاینییه توركه‌كان 90% یان پشتیوانی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له‌و فه‌توایانه ئه‌ردۆغانیان گه‌یاندۆته پله و پایه‌ی پیغه‌مبه‌ران و كردویانه‌ته ئه‌رك به‌سه‌ر موسوڵمانانه‌وه گوێڕایه‌ڵی بكه‌ن و قه‌ده‌غه‌شیان كردووه ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه.
ئاماژەى بەوەشەکردوە، بانگخواز و موفتییه‌كانی ئه‌ردۆغان داوایان له گه‌لی توركیا كردووه دۆخی ناله‌باری وڵاته‌كه‌یان قبوڵ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌و پاساوه‌ی ئه‌وان له دۆخی جه‌نگدان، بۆیه نابێت سكاڵای نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری بكه‌ن ده‌شێ ده‌سه‌ڵاتداران لاڕێبن و له ڕاستی و ڕه‌وانی دووركه‌ونه‌وه و دۆخه‌كه‌ش به‌ره‌و خراپی بچێت، به‌ڵام نابێت سكاڵا له‌و دۆخه بكرێت، ئه‌گه‌ر سكاڵه‌كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی پاساو بداته ده‌ست دوژمنان.
ڕاپۆرته‌كه باسى لەوەکردوە، له دیسه‌مبه‌ری 2015 (ئیحسان ئۆزوكس) ی موفتی پێشووی توركیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (د.خ) لێ بێت زیندووبایه، سه‌ردانی كۆشكه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی ده‌كرد، ناوبراو له تویتێكدا ئه‌وه‌شی نووسیووه: ئه‌م به‌یانییه بیرم كردووه، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر (د.خ) لێ بێت زیندووبایه، ئایا ده‌هاته كۆشكه سپییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره؟ ئه‌م ئێواره‌یه‌ش له‌و كاته‌ی له‌و كۆشكه بووم، هه‌ستم كرد به‌وه‌ی په‌یامبه‌ری ئیسلام ئه‌گه‌ر زیندووبایه سه‌ردانی كۆشكه‌كه‌ی ده‌كرد، چونكه زۆر له خه‌سڵه‌ت و سیفه‌ته‌كانی سونه‌تی نه‌به‌وی پیرۆزی تێدان.
قبوڵكردنی كرداوه‌كان بێ گفتوگۆ و بیركردنه‌وه
ڕاپۆرته‌كه ده‌شڵێت: وتاری دامه‌زراوه‌ی ئاینی فه‌رمی توركی، بنه‌ما (قبوڵكردنی كرداره‌كان بێ بیركردنه‌وه و مشت‌ومڕ) په‌ره‌پێده‌دات، وا وێنای كاره‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌كاته كه جه‌نگێكی پیرۆز به‌ڕێوه ده‌بات، بۆیه عه‌لی ئه‌رباشی سه‌رۆكی (دامه‌زراوه‌ی دیانت) ی تورك له تویتێكیدا داوا ده‌كات هه‌موو ڕۆژێك له نوێژی به‌یانیاندا و به درێژایی كرده سه‌ربازیه‌كه‌ی توركیا له سوریا دژ به كورده‌كان، هه‌موو مزگه‌وته‌كانی توركیا سوڕه‌تی فه‌تح بخوێنن.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ماڵی فه‌توای میسری پێیوایه کە ئه‌ردۆغان به‌و هه‌نگاوه‌ی پاساو دێنێته‌وه بۆ كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی له سوریا و شه‌رعیه‌تێكی ئاینیشی پێ ده‌به‌خشێت، تاوه‌كو ده‌نگ و سه‌دای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی فراوانتر بێت، ئه‌و دامه‌زراوه ئاینییه توركییه، هیچ باكی به‌و كۆشتن و بڕینه نه‌بوو، كه له‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌دا تووشی كه‌سانی مه‌ده‌نی و ژنان و منداڵان و پیرو په‌ككه‌وتوان هاتووه.
له ده‌ره‌وه‌ش ئه‌ردۆغان ئه‌و فه‌توایانه‌ی به ڕێژه‌ی 70% به‌كارهێناون بۆ شه‌رعیه‌تدان و پاساو هێنانه‌وه له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری لیبیا، وه‌ك به‌كارهێنانی چه‌مكه‌كانی (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كه‌س و لایه‌نی دوژمنكار) و (پراكتیزه‌كردنی شه‌ریعه‌ت) كه فه‌توای عومه‌ر مه‌ولود عه‌بدولحه‌میدی لیبییه كه ده‌ڵێت: داواكردنی یارمه‌تی له ئه‌ردۆغان له لایه‌ن حكومه‌تی سازانكاری لیبیاوه شه‌رعی و ڕه‌وایه، چونكه توركیا و لیبیا دوو ده‌وڵه‌تی موسوڵمانن، ئێمه له‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ڕاج ڕازین، چونكه به‌سه‌ر دوژمنی ڕوسیدا سه‌ریخستووین.
سادق غه‌ریانی بانگخوازی لیبی نزیك له ئیخوان موسلمین، فه‌تای ئه‌وه‌ی داوه كه ده‌ستتێوه‌ردانی توركیا له لیبیا حه‌ڵاڵ و زه‌ڵاڵه، له مه‌شیاندا نموونه‌ی به چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی هێناوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌شی له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنی بۆ كه‌ناڵێكی ئاسمانی نزیك له ئیخوانه‌كان باس كردووه و وتوویه‌تی: لێكتێگه‌یشتنه ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ڕاج له‌گه‌ڵ توركیادا و دیاریكردنی سنوری ئاوی نێوان ته‌ڕابلوس و ئه‌نقه‌ره، هه‌لێكی شه‌رعیه و ده‌بێت كه‌ڵكی لێوه‌رگرین، چونكه دژ به ڕوسیای دوژمنه، واتا داگیركاری ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو گێرانه‌وه‌ی شكۆمه‌ندیمانه.
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ره پاساوی بۆ نییه
غه‌ریانی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه دامه‌زراندنی بنكه سه‌ربازییه‌كان له لیبیا ڕه‌وایه، مادام له پێناو سه‌ركه‌وتنی پرسه ڕه‌وا مه‌شروعه‌كه‌یانه، هه‌روه‌ك فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌لمانیا كه بنكه‌ی سه‌ربازی وڵاتانی بیانی تێدایه. له فه‌توایه‌كی دیكه‌شدا غه‌ریانی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ر بێت پاساوی بۆ نییه، چونكه ناشێت موسوڵمان له یه‌ك سه‌نگه‌ردا بێت له‌گه‌ڵ ڕوسه‌كاندا و دژ به ڕۆڵه‌كانی نیشتمانه‌كه‌ی بجه‌نگێت، ئه‌هلی زانستیش ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی وا بكات فاسقه و گه‌وه‌ره‌ترین گوناهی كردووه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ماڵی فه‌توای میسری ده‌ڵێت: داڵده‌دانی ئیخوانه‌كان له لایه‌ن توركیاوه، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نقه‌ره ئاسانكردووه سوود له موفتی ئه‌و گروپه وه‌رگرن و له پێناو مه‌یسه‌ربوونی ئایدیۆلۆجیای ئه‌ردۆغان بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌رده‌وڵه‌ت و گه‌لاندا، فه‌توای پێ بده‌ن.
ڕاپۆرته‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه به بیانووی (وه‌لاء و به‌ڕاء) و (ڕه‌گه‌زنامه له ئیسلامدا نییه)، چه‌ند فه‌توایه‌كی سوری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ردۆغان دران، هه‌موو ده‌سته شه‌رعییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاش، پشتیوانی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ئه‌ردۆغان بوون به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سوریا.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه بۆ به‌یاننامه‌یه‌كی (ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی سوریا) ده‌كات كه له ساڵی 2014 له ئه‌سته‌مبوڵ دامه‌زراوه، به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سورییه‌كان - چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك دامه‌زراوه- منه‌تباری توركیان و ڕۆڵی ئه‌نقه‌ره‌ش به‌رز ده‌نرخێنن له په‌رۆشیان بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یان و سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان، بگره هاریكار و یارمه‌تیده‌ریشیانن.
ئه‌نجومه‌نه‌كه كرده‌ی سه‌ربازی (كانی ئاشتی) پیرۆز كرد بۆ ده‌سته‌به‌ركردین ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ توركیا، دواشیكردووه پشتیوانی له‌و بیرۆكه‌یه بكرێت و دژ به داگیركاری ئیران بۆ سوریا بوه‌ستنه‌وه.
پلانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له سوریا
ڕاپۆرته‌كه‌ی ماڵی فه‌توای میسری ده‌ڵێت: پرسه‌كه هه‌ر به پیرۆزكردن نه‌وه‌ستا، بگره گه‌یشته به‌شداریكردن له كرده سه‌ربازییه‌كان ئه‌ردۆغان له ده‌ره‌وه، بۆیه چه‌كداره سورییه‌كان ئاماده‌كران بچن بۆ لیبیا و پشتیوانی له حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ڕاج بكه‌ن. ده‌سته‌ی ڕزگاركردنی شام فه‌توای له‌م جۆره‌ی ده‌ركردووه كه شیاو و دروسته به‌شداری ئه‌و پڕۆسه سه‌ربازییه‌ی توركیا بكرێت له سوریا، چونكه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌تدا دێته‌وه كه پشتبه‌ستنه به موسوڵمانان له دژی بێباوه‌ڕی دوژمنكار.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌شی به مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان گروپه‌كانی ئیسلامی سیاسی و ده‌وڵه‌تی عوسمانی كردووه له نێوان ساڵانی 1299-1924، كه ئه‌و گروپانه سه‌رشێتانه به‌رگرییان له خه‌لافه‌تی عوسمانی كردووه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ماڵی فه‌توای میسری ده‌ڵێت: گروپه‌كانی ئیسلامی سیاسی له ئه‌ده‌بیاتی خۆیاندا، هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و دیكۆمێنتانه‌یان فه‌رامۆشكردووه كه لاڕێیی و گه‌نده‌ڵی عوسمانییه‌كان ده‌سه‌لمێنن به‌وه‌ی سوڵتانه‌كانی عوسمانی چ تاوان و ئابڕووچونێكیان له مێژوودا به‌ركه‌وتووه.
ماڵی فه‌توای میسری جه‌ختله‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ئه‌ردۆغان به دوای خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی عوسمانی‌دا وێڵه، بۆیه زۆرێك له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان به میراتی عوسمانییه‌كان ده‌زانێت و ئامانجیه‌تی بیانگێڕێته‌وه بن باڵی خۆی، له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو چه‌كه ئاینی و سیاییه‌كانی به‌رده‌ستی به‌كاردێنێت، ته‌نانه‌ت په‌نا بۆ هێزی نه‌رمیش وه‌ك ئه‌نجامدانی چالاكی جۆراوجۆری ڕۆشنبیری و هونه‌ری. دیارترین نموونه‌ش هه‌ردوو زنجیره درامای (دۆڵی گورگه‌كان) و (هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌رتۆغرول) ه كه ئه‌ردۆغان نموونه‌ی پێهێناونه‌وه بۆ دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت باوباپیرانی.
پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى : عه‌ره‌بییه
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر