شارپرێس:
سه‌رۆك هۆزو كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانى شاره گه‌وره‌كانى ڕه‌ققه‌و دێره‌زور له‌سوریا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن، "بەبێ لێکتێگەیشتن‌و ڕێكه‌وتنى فەرمی لەگەڵ هەسەدە، ئێمە دەسەڵاتی شه‌رع له‌ناوچه‌كانمان قبوڵناکەین".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، ماوه‌ى چوار ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك كۆبونه‌وه‌ى چڕ‌وپڕیان ئه‌نجامداوه، كۆبونه‌وه‌كه‌شیان تایبه‌ت بوه به‌هه‌ڵوێستێكى ڕون‌و ڕاشكاوو یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ناوه‌ندیى دیمه‌شق بۆ ناوچه‌كانیان.
له‌و ڕوه‌شه‌وه شارپرێس زانیاریى ده‌ستكه‌وتوه، سه‌رۆك هۆزو کەسایەتییە دیارەکانی ڕەققەو دێرەزورو تەبقە كه به‌جیا كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه، "بەتوندی هەر هەنگاوێک ڕەتده‌كه‌ینه‌وه کە ئامانج لێی لکاندنی ناوچەکانمان بێت بەدەسەڵاتی حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه‌وه، بێت بەبێ ئەوەی ڕێککەوتنێکی فەرمی ڕون هه‌بێت کە گەرەنتی جێبەجێکردنی لامەرکەزیی بکات".
سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌بیه‌كانى ڕه‌ققه‌و دێره‌زورو ته‌بقه هه‌ڵوێسته‌كانیان وه‌ك نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى حكومه‌تى دیمه‌شق‌و مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده كردوه‌و ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌ى چوار ڕۆژه‌ى خۆیان‌و كۆتا هه‌ڵوێستیان ڕاگه‌یاندوه‌و ده‌ڵێن، "ئێمە دەسەڵاتی ئه‌رع بەبێ لێکتێگەیشتنی فەرمی لەگەڵ هەسەدە قبوڵناکەین، هەروەها ناگەڕێینەوە بۆ دیمەشق تەنها لەچوارچێوەی لامەرکەزیەت نەبێت".
