شارپرێس:
هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک ئەمڕۆ ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراویان لەبەردەم ماڵی ڕێبوار تهها پارێزگاری شارەکەیان، پوچەڵکردەوە، سهرچاوهیهكى ئهمنیش ئاشكرایكردوه، ڕێوشوێنو لێكۆڵینهوهى ورد لهوبارهیهوه دهستیپێكردوه.
میدیاى نزیك لهپارتى ئاشكرایكردوه، ئەمڕۆ ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم ماڵی ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک دانراوە، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پوچەڵکراوەتەوە.
سهرچاوهیهكی ئهمنیش وتویهتى، "ڕێوشوێنێکی توند لەکەرکوک گیراوەتەبەرو بازگەی کاتیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دانراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ هاوڵاتییان دەکرێت".
لەلایەکی دیکەوە، تائێستا لایەنە ئەمنییەکان ڕونکردنەوەیان لەوبارەیەوە نەداوە، چاوەڕواندەکرێت لەچەند کاتژمێری داهاتودا ڕاگەیهنراوێک بڵاوبکرێتەوە.