کارەسات لەدارستانەکانی مەریوان.. چه‌ند ڕۆژێكه‌ ئاگركه‌وتوه‌ته‌وه‌و كۆنترۆڵنه‌كراوه‌

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2443 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاگرێکی بەرفراوان لەدارستانەکانی گوندی هەنجیران سەر بەمەریوان بۆ ماوەی شەش ڕۆژە بەردەوامە، ئاگرەکە کە هەفتەی ڕابردوو دەستیپێکرد، بەشێکی زۆری دارستان‌و ڕوەک‌و لەوەڕگەكانی ناوچەکەی لەناوبردوە.


بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لەدوو ڕۆژی یەکەمی ئاگرکەوتنەوەکەدا، ڕێگریی لەچونی خەڵك بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە كراوە؛ کارێك کە پرۆسەی کوژاندنەوەی ئاگرەكەی هێواش‌و زیانەکانی زیادکرد.

دواجار خەڵکی ناوچەکەو ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیاو سامانە سروشتییەکان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن، بەڵام ئاگرەكە هەرجارە بەهۆکاری دەستی ئاشكرا لەشوێنێکی جیاوازدا دوای چەند کاتژمێرێک هەڵدەگیرسایەوە.

بەردەوام ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی گوندەکانی ناوچە سنورییەکان لەساڵانی ڕابردودا بوەتە دیاردەیەکی نیگەرانکەرو ڕاپۆرتەكان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەم ئاگرکەوتنەوانە بەمەبەست بوە؛ پرسێک کە تائێستا هیچ وەڵامێکی لەلایەن دامەزراوە بەرپرسیارەکانەوە نەدراوەتەوە.

بەپەلە