سعودیە و ئیمارات پێشەنگی گەورەترین ئابوریی جیهانی عەرەبین

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 103 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

جیهانی عەرەبی لە ساڵی 2026 شاهیدی قۆناغێکی گرینگی ئابوری دەبێت، هەریەک لە سعودیە و ئیماراتی عەرەبی لە پێشەنگی لیستی گەورەترین ئابوری وڵاتانی عەرەبی دەبن، دوای ئەوانیش میسر، عێراق، قەتەر، مەغریب، کوەیت و عومان دێن، بەپێی پێشبینییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی.

ئەم هەشت ئابورییە گەورەیە بڕبڕەی پشتی چالاکییە ئابورییەکانی عەرەبی پێکدەهێنن، کە ڕەنگدانەوەی جۆراوجۆری سەرچاوەکانی گەشەکردن و ستراتیژییەکانی گەشەپێدانە.

 پێشبینی دەکرێت ئابوری جیهانی لە ساڵی 2026دا بە ڕێژەی 2.8% گەشە بکات.

 سندوقەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ناجێگیری دەبێتە تایبەتمەندییەکی ئەم دەیە، لەگەڵ ئەگەرێکی شۆکهێنەر کە لە ئەنجامی ڕاستکردنەوەی کەرتی تەکنەلۆژیا یان لاوازبوونی سەربەخۆیی بانکە ناوەندییەکانەوە سەرهەڵدەدات، کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر بازاڕە تازەپێگەیشتوەکان هەبێت.

ئەمریکا هەر وەک زلهێزێکی بێ مشتومڕ دەمێنێتەوە و پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ناوخۆیی بگاتە 31.8 تریلیۆن دۆلار، کە نزیکەی هێندەی بەرهەمی ناوخۆیی چین و ئەڵمانیا و هیندستانە. بەڵام شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی شەڕە بازرگانییەکان و ڕێوشوێنە خۆپارێزییەکان کاریگەرییان لەسەر وەبەرهێنانی درێژخایەن دەبێت.

گەورەترین ئابوری عەرەبی لە ساڵی 2026 و ڕیزبەندییە پێشبینیکراوەکانیان:

سعودیە – 1.316 تریلیۆن دۆلار
ئیماراتی عەرەبی – 601 ملیار دۆلار
میسر – 400 ملیار دۆلار
عێراق – 285 ملیار دۆلار
قەتەر – 239 ملیار دۆلار
مەغریب – 196 ملیار دۆلار
کوێت – 163 ملیار دۆلار
جەزائیر (نزیکەی 160 ملیار دۆلار)
عومان – 109 ملیار دۆلار
ئ.ه