مۆبایلیgalaxy s20 یەكێك دەبێت لەهەرە ناوازەترین مۆبایلە هۆشمەندەكان

هەمەڕەنگ

15/02/2020‌ 447 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگ یەكێك لە ناوازەترین مۆبایلەكانی خۆی ڕاگەیاند، كە هەڵگری ناوی Galaxy S20 ەو ملیۆنان لەخەڵك لەچاوەڕوانیدان بكەوێتە بازاڕەكانەوە.

یەكێك لە جۆرەكانی گالاكسییە نوێیەكە جۆری Galaxy S20 Ultra  تایبەتمەندییە گرنگەكانی مۆبایلەكە بوونی كامێرایە بەوردیی زۆر بەرز، كە تا ئێستا لە هیچ مۆبایلێكی سامسۆنگدا ئەو بەرزییە بۆ كامێرا بەكارنەهێنراوە، چونكە ئەم مۆبایلە خاوەنی سێ كامێرای سەرەكی دەبێت بە وردیی (108+48+12) مێگاپێكسڵ و كامێرای پێشەوەی بەوردیی 40 مێگاپێكسڵ.

هەروەها مۆبایلەكە كار بە تۆڕی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G  دەكات، خاوەنی ڕامی 12 گێگابایت و 16 گێگابایتە و بیرگەی ناوەكی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت دەبێت و پاترییەكی بەهێزی 5000 میلی ئەمپێری بۆ جێگیركراوە.

بەڵام جۆری Galaxy S20 Plus خاوەنی ڕونمای Dynamic AMOLED ی قەبارە 6.7 ئینجە، كامێرای سەرەكی پێكدێت لە (64+12+12) مێگاپێكسڵ و كامێرای پێشەوەی بریتییە لە 10 مێگاپێكسڵ.

ئەو جۆرەی گالاكسییە نوێیەكەیش كار بە تۆڕی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم دەكات و ڕامی 8 و 12 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 128 و 256 و 512 گێگابایت دەبێت و پاترییەكی 4500 میلی ئەمپێری بۆ جێگیركراوە.

جۆری galaxy s20 یش هاوشێوەی جۆرەكانی تر خاوەنی ڕونمای Dynamic AMOLED و ڕامی 8 و 12 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 128 و 256 گێگابایتە، كە دەكرێت زیاد بكرێت بۆ یەك تێرابایت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ