وێنەیەكی ناوازەی 2 مشك كە شەڕ دەكەن خەڵاتی جوانترین وێنەی ساڵی بردەوە

هەمەڕەنگ

15/02/2020‌ 759 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو مشكەكە لەسەر پارچە نانێك بەشەڕ هاتوون لە میترۆیەك لە لەندەن، كە خەڵاتی جوانترین وێنەی ئاژەڵانی ئەمساڵ زۆرینەی دەنگەكانی بەدەست هێنا.

براوە فەرمییەكان لەمانگی كانوونی یەكەمەوە دیاری دەكرێن، بەڵام ئەم وێنە ناوازەیە لەلایەن سام رۆولیی وێنەگری بەریتانی گیراوە بەسەر وێنەكانی دیكە براوە بوو و خەڵاتی ڕێكخراوی بژاردەی خەڵكی بردەوە.

بەپێی هەواڵی كەناڵی بی بی سی (BBC)، ٢٨ هەزار كەس دەنگیان دا بەو وێنەی شەڕی مشكەكانی رۆولی،  وەك جوانترین ئەو وێنانەی، كە لە كۆتاییدا لە ڕكابەری مابوون، ئاژانسە هەواڵییەكە ڕایگەیاند، رۆوڵی، كە وەك لێكۆڵەر لە بەشی وێنەگرتنی مێژووی سروشتیی ئاژانسی ھەواڵی بی بی سی كار دەكات، چەندان شەوی قاچ لەسەر قاچ لە وێستگەی میترۆی ناوەندی بەسەر بردووە تا توانی وێنەكە بگرێت. 

لەكانوونی دووەمی ساڵی پێشوودا، ٢٥ وێنە لە پێشبڕكێكە بۆ قۆناغی وەك بەربژێری كۆتایی جوانترین وێنەی ساڵی ئاژەڵان لە ڕێكخراوی لومیكسی خەڵاتی هەڵبژاردنی خەڵك مانەوە، وێنەكان بەشێوەیەك ناوازە بوون كە هیچ قسەیەك هەڵناگرێت.

وەرگێڕان: محەمەد ڕەحمان


بەپەلە