یۆیفا مانچستەر سیتی لەخولە ئەوروپییەكان بێبەش دەكات

وەرزش

15/02/2020‌ 750 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا، یانەی مانچستەر سیتی بەدوو ساڵ بێبەشكردن لەخولە ئەوروپییەكان‌و 30 ملیۆن یۆرۆ سزادا.


یەكێتییەكە بەهۆی سپێكردنەوەی پارەو یاریكردن بەمەلەفەكان لەساڵی 2012 بۆ 2016 یانەی مانچستەر سیتی سزاداوە.

بەپێی سزاكەی یۆیفا یانە ئینگلیزییەكە لەدوو وەرزی داهاتوو لەماوەی (2020/21 بۆ 2021/22) ناتوانێت بەشداری هیچ پاڵەوانییەكی ئەوروپی بكات.

لەبەرانبەردا یانەی مانچستەر سەرسامی بە بڕیارەكە راگەیاندو جەختیكردەوە، لەدادگای وەرزشی بڕیارەكە تەمیز دەكەنەوە.

هـ ـ ح