داوای سزادانی چەند سەركردەیەكی یەكێتی دەكرێت

کوردستان

15/02/2020‌ 6063 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
داوای سزادانی چەند سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی كراوە، ئەوەش بەهۆی چەند هەڵوێست‌و لێدوانێكیان، كە گوایە لەدژی حیزبەكەیان نواندوویانە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، لەكۆبوونەوەكانی چەند رۆژی رابردووی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دوای سزادانی چەند سەركردەیەكی حیزبەكە كراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، داواكارییەكە پەیوەندی بەهەڵوێست‌و لێدوانی چەند سەركردەیەكی یەكێتی هەبووە، كە لەماوەی رابردوو رایانگەیاندووە.

سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، كە لەكۆبوونەوەكان جەختكراوەتەوە، دەبێت ئەو سەركردانەی یەكێتی لەو لێدوان‌و هەڵوێستانەیان رابیگرێن، ئەوەش لەرێگەی سزادانەوە.

هـ ـ ح