شارپرێس:
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجامبدات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری نێو فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناوی كاندیده‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی.
شارپرێس زانیویه‌تی، ئه‌مڕۆ ناوی كاندیده‌كان و سیڤییه‌كانیان به‌ته‌واوی جێگیرده‌كرێت و دواتر ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له میكانیزمی دیاریكردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێ، تا ئێستا كاندیدی ئه‌و حزبه پێشكه‌شی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی نه‌كراوه، چونكه پارتی سوره له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ی فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی له‌پۆسته‌كه‌ی، هه‌ربۆیه عه‌لاوی له‌م قۆناغه‌دا ته‌نیا 19 وه‌زیر پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات، سێ وه‌زیری دیكه كه دیارترینیان وه‌زیری داراییه له‌دواتردا متمانه‌یان پێده‌به‌خشرێت.
ڕ . ج