نێچیرڤان بارزانی و عوسمان بایده‌میر داوای لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان ده‌كه‌ن

کوردستان

19/02/2020‌ 243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ عوسمان بایدەمیر و شاندێکی یاوەری کرد كۆبوه‌وه‌، هەردوولا جەختیان لە ‌ گوتاری ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی كورد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و لێکنزیککردنەوەی لایەنە کوردستانییەکان کردەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عوسمان بایده‌میر و شاندێكی یاوه‌ری كۆبوونه‌وه‌، بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆبوونەوەکە "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ گوتاری ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی كورد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی و لێکنزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كرده‌وه"‌.
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی، دوا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان، دۆخی کورد لە ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی دیالۆگ و دانووستان و رۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. 
 
ڕ . ج

بەپەلە