بەهۆى کۆرۆناوە یارییەکانى ئێران بێ هاندەر بەڕێوە دەچن

وەرزش

23/02/2020‌ 217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە یارییەکانى ئێران بێ ئامادەبوونی هاندەر بەرێوە دەچن.

میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە حکومەتى ئەو وڵاتە بریاریداوە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان بەبێ ئامادەبوونى هاندەر بەڕێوە بچێت.

بڕیارەکە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بووەو ئامانج لێی پاراستنى زیاترى خەڵکە لەو نەخۆشییە کە یەکێک لە هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەى قەرەباڵخیە.

هەرچەندە بریارى دواخستنى سێ یاری لە خولى ئێرانى دراوە، بەڵام دیار نییە بۆ یاریەکانى تر ئەو بریارە دەدرێت یان نا.

س.هـ