یاری یۆڤانتۆس‌و ئەنتەرمیلان بێ‌ هاندەر بەرێوەدەچێت

وەرزش

25/02/2020‌ 186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یاری یانەی یۆڤانتۆس‌و ئەنتەرمیلان لەهەفتەی 26ی خولی ئیتالی بەبێ‌ هاندەر بەرێوەدەچێت.

فینسنزور سبادفورای وەزیری وەرزشی ئیتالی بڕیارەكەی داوە، ئەوەش بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەم هەفتەیە چەند یارییەكی خولی ئیتالی بەهۆی مەترسییەكانی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیران، لەوانەش یاری ئەنتەرمیلان‌و سامپەدۆریا.

سەرەتای مانگی داهاتوو یاری ئەنتەرمیلان‌و یۆڤانتۆس بەرێوەدەچێت، كە یاری لوتكەی خولی ئیتالییەو هەردوو یانە هەوڵی بردنەوە دەدەن.

هـ ـ ح