بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی بەھێزدەكەینەوە

کوردستان

27/02/2020‌ 3057 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەنراوێك لەكۆبوونەوەكە تەئكید لەیەكخستنی ھەموو ھەوڵ و تواناكان كرایەوە لە پێناو یەكێتی ناو یەكێتی و یەكێتییەكی بەھێزتر بۆ كوردستانێكی بەھێز.

لای خۆیەوە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ھەموو پشتیوانی و ھاوكارییەكی دەربڕی بۆ سەرخستنی كارەكانی ھاوسەرۆكی یەكێتی و نوێكردنەوەی یەكێتی و وتیشی: پێكەوە ھەموومان دەست لەناو دەست كاردەكەین بۆ تەواوكردنی بەرنامەكەی مام جەلال.

لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لە درێژەپێدان لە سیاسەتی چەپكەگوڵەكە كردەوە و رایگەیاند، یەكێتی بەھێزدەكەینەوە و دەیخەینەوە سەر رێچكەی خۆیی و دەبێت یەكێتی، یەكێتی كۆمەڵانی خەڵك و یەكێتیی پێشمەرگە و تێكۆشەرانی بێت و بەسیاسەت و ستراتیژێكی نوێشەوە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین لەپێناو كوردستانێكی ئاوەدانترو سەقامگیرتر، كە بۆ بەدیھێنانی ئەو ئامانجە پێكەوە ھەموومان بەیەك بیروباوڕی یەكێتییانەوە، یەكێتیی زیاتر ھەڵدەستێنینەوە و بەرنامەی نوێبوونەوە جێبەجێدەكەین.


بەپەلە