وردەکاری کوشتنى سەربازە تورکەکان و ناردنی پەیامی پۆتین بۆ ئەردۆغان

کوردستان

28/02/2020‌ 9079 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وردەکاری هێرشی شەوی پێنجشەممەی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی بۆسەر هێزەکانی تورکیا لە ئیدلب ئاشکرا دەکات کە بووە هۆی کوژرانی دەیان سەربازی تورک .

رامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بۆ کەناڵی "حوڕڕە"ی ئەمەریکی ئاشکراى کردوە، سەرەتا هێزەکانی رژێمی سوریا لەڕێی هێرشی ئاسمانییەوە کاروانێکی سەربازی تورکیایان کردۆتە ئامانج ، دوای راکردنی سەربازەکانی تورکیا بۆناو باڵەخانەکانی ناوچەی ئەلبارا و بلیۆن لە ئیدلب جارێکی تر لەڕێگای هێرشی تۆپخانەوە بەئامانج گیراونەتەوە .

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوریا جەختیکردۆتەوە کە ڕژێمی سوریا بەئەنقەست هەوڵیداوە زۆرترین ژمارە لە هێزەکانی سوپای تورکیا بکوژێت کە لەناو خانوو باڵەخانەکانی ناوچەکە خۆیان حەشاردابوو.

هەر پەیوەست بەو بابەتە عەبدولرەحمان وتویەتی" پێموایە ئەوە پەیامی رووسیا بوو بۆ تورکیا دوای بەئامانجگرتنی فرۆکە سەربازییەکانی رووسیا لەلایەن هێزەکانی تورکیا و هەوڵدان بۆ خستنەخوارەوەیان ".
ئەو باسی لەوە کردووە کە هێرشەکە بە فرۆکەی رووسی ئەنجام دراوە هەرچەندە مۆسکۆ ئەوە رەتدەکاتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە پەیامی رووسیا بۆ ئەردۆغان ئەوەیە کە خستنە خوارەوەی هەر فرۆکەیەکی رووسی یان سوری واتای هێرشی راستەوخۆ دێت بۆسەرهێزەکانی روسیا لە سوریا .

 

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری باسی لەوە کردووە کە دوای هێرشە خوێناوییەکەی رووسیا بۆسەر هێزەکانی تورکیا و کوژرانی دەیان سەرباز ،دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە دەستیان کردووە بە داخستنی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان تاوەکو لەورێگایەوە هەواڵەکە بڵاونەبێتەوە کاریگەری لەسەر وروژاندنی رای گشتی تورکیا نەبێت ، بەتایبەت کە لەم چەند مانگەی رابردوودا حکومەت و رەجەب تەیب ئەردۆغان لەدۆخێکی زۆر هەستیاردا دەژین . 

شەوی رابردوو روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی لەوە کرد کە بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە ٣٤ سەربازی تورکیا لە ئیدلب کاژراون ، لەکاتێکدا والی هاتای رایگەیاند بەوهۆی هێرشەکەوە ٣٣ سەرباز کوژراون کە ئەوە گەورەترین کوشتارگەیە کە لەماوەی رۆژێکدا ڕووبەڕووی سەربازانی تورکیا دەبێتەوە .

دوای رووداوەکەش رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا کرد و بڕیاریدا وەڵامی هاوشێوەی هێرشەکەی سوریا بداتەوە .
وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی  

بەپەلە