شارپرێس:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوای راگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان له سلێمانی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەک پشوی خوێندنگاکان دەسەلاتی خۆی بەکاربھێنێت.
رێكه‌وت زه‌كی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی بڵاویكرده‌وه، "وەک نیشاندانی نارەزایەتی بۆ نەدانی مووچە، وەک خۆپارێزیەک لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، به‌ڵێ بۆ راگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێویستە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەک پشوی خوێندنگاکان دەسەلاتی خۆی بەکاربھێنێت.
ئه‌و وتانه‌ی رێكه‌وت زه‌كی له‌كاتێكدایه تا ئێستا به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردوویان وه‌رنه‌رگرتووه، هاوكات ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار چوار حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی تۆماركرا.