شارپرێس:
یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووێندرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش رایگه‌یاند، دۆخی خاڵه سنوورییه‌كان دۆخێكه پێویستیی به‌پێداچوونه‌وه‌و قسه‌له‌سه‌ركردن و به‌هه‌ندوه‌رگرتنه.
ئه‌مڕۆ دانیشتنی ژماره (2)ى ئاسایی خولی به‌هاره له‌ساڵی دووه‌مى خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌یانی پێنجى ئاداره‌و ئێمه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین به‌ناوى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و به‌ناوی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایى 29 هه‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان له كوردستانیان و هاووڵاتییانی كوردستان ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی خاڵه سنووریه‌كانه‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتی، "ئێوه ده‌زانن، ئێمه‌ش ده‌زانین، خه‌ڵكیش ده‌زانێ و راگه‌یاندنیش ده‌زانێ، رای گشتیش ده‌زانێ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش خۆشی ده‌زانێ دۆخی خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دۆخێكه پێویستیی به پێداچوونه‌وه، قسه له‌سه‌ركردن، به‌هه‌ندوه‌رگرتنه، له‌به‌رئه‌وه‌ى خاڵه سنوورییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكن له سه‌رچاوه‌كانی گرنگی داهاتى هه‌رێمی كوردستان".
له راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا هاتووه، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه كه بریتی بوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی یاساكه خرایه ده‌نگداتنه‌وه و په‌سندكرا، له‌كۆتاییدا كۆی یاساكه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به 88 ده‌نگ په‌سندكراو به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له په‌رله‌مان و گه‌لی كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند، "هیوادارین جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه ببێته‌هۆی رێگریكردن له به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا".
مه‌به‌ست له‌ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایه بۆ رێگه‌گرتنه له‌كارو كرده‌وه‌كانی قاچاغی و به‌تاڵانبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه‌و پاراستنی سامانی نه‌وت و سه‌پاندنی سزایه‌كی گونجاوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى كه ئه‌و تاوانانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.