دۆلار دژی یۆرۆ.. پێكدادانی یەكێتی ئۆرۆئەتڵەسی و كۆرۆنا

ڕاپۆرت

18/03/2020‌ 1376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (فوینیە ئوبزرینیە) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توانایدا هەیە پشتی یەكێتی هەردووبەری ئەتڵەسی لەت بكات.

بەپێی راپۆرتەكە، زۆر بەخێرایی دراوی ئەوروپی لەماوەی سەدەیەكدا بووە دراوێكی جیهانی و بەشێك لە پێدراوە نێودەوڵەتیەكان پڕ دەكاتەوە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بەباشی هەستی بەمە كردووە، كە چەندە بەرهەمی كەل و پەل لە ئەمریكا كەمی كردووە.

هەروەها باس لەوەش كراوە، كە ئەم ئاراستەیەش لەنیوەی دووەمی سەدەی رابردوودا دەركەوت، كە لە كاتی خۆیدا، كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەرهەمە پیس و زیانمەندەكانیان گواستەوە بۆ جیهانی سێیەم، لەوێ كۆمپانیاكان پڕ بوون لە دەستی كرێكاری هەرزان، كۆمپانیاكانی تریش بەرهەمەكانیان گواستەوە بۆ دەرەوەی وڵاتەكە.

دۆناڵد ترامپ پێش ئەوە رەخنەی زۆری لە هەژمونوی كەل و پەلی ئەوروپی لەئەمریكا نەگرتووە (بەتایبەتی، پیشەسازی ئۆتومبیلی ئەڵمانی). 

هەروەها ئەروپییەكان بەدەست سووی كەل و پەلە ئەمریكییەكانەوە جگە لە فلیمەكانی هۆلییود نەبێ ناناڵێنن.

ترامپ لە تویتەردا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە دروست كردنی كۆت و بەند لەسەر گەشتكردن بۆ ماوەی 30 رۆژ لە ئەوروپاوە كاریگەری لەسەر بازرگانی دروست ناكات و رێكارەكە خەڵك دەوەستێنێت نەك كەل و پەل. 

شارەزایان وای دەبینن ئەم قسانە هەڵخەڵەتاندنە، چونكە كەل و پەل بەبێ پشتیوانی خەڵك جوڵەی پێناكرێت، بەڵام ترامپ بە شێوەیەكی لۆجیكی رەفتار دەكات. 

لە جوخزی شلەژانە جیهانییەكاندا، كە دەستی پێكردووە، هەموان بەگوێرەی گونجانی خۆیان هەڵسوكەوت دەكەن، ئەی دەربارەی هاوكاری و یەكێتی ئەوروپی –ئەتڵەسی، چی دەبێت، كە لە دەیەكانی كۆتاییدا كرۆكی ئابووری جیهانیان پێك دەهێنا؟

دیارە ئەم دروستكردنە دەستی بە هەرەس هێنان كردووە، كە ڕێساكانی یاریكردن و پرۆسە جیۆسیاسییەكانی جیهان دەگۆڕدرێن، نابێت ئەوە بەدور بزانرێت، كە پەتای كۆرۆنا تەنیا هاوپەیمانە كۆنەكان لە یەكتری جیا دەكاتەوە، بەڵكو جیهان چەندین ساڵە پێكدادانێكی روون دەبینێت لە بەرژەوەندی هەردوو لادا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا


بەپەلە