بۆ هەفتەی چوارەم لەسەر یەك نرخی نەوت دابەزین تۆمار دەكات

ئابوری

21/03/2020‌ 533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بۆ هەفتەی چوارەمە لەسەر یەك نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزین تۆمار دەكات، ئەوەش بەكاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.49 دۆلار بەرێژەی 5.2% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 26.98 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 2.69 دۆلار بەرێژەی 10.7% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 22.53 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

لەمانگی دوانزەی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا سەریهەڵداوەو بەو هۆیەوە كاریگەری گەورەی لەسەر ئابووری جیهان داناوەو رۆژ بەرۆژیش بەو هۆیەوە نرخی نەوت دابەزین تۆمار دەكات.

هـ ـ ح

بەپەلە