ئێران لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق هێزی زەمینی بڵاوەپێدەكات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1977 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

عەلی جەهانشاهی، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای ئێران، جێگیركردنی زیاتر لە ٥٠ یەكەی شەڕكەر و پشتیوانی لە سەر سنورەكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند و دەڵێت، "لە ئامادەییداین بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشەكان لە ئەگەری دەستدرێژیی هێزە نەیارەكان بۆ سەر خاكی ئێران".

جەهانشاهی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فارس ڕونی كردەوە كە جێگیركردنەكە لە سەرهەڵدانی شەڕی ڕابردووەوە دەستی پێكردووە و یەكەكان لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە و بەردەوامە. جێگیركردنەكە لیوای گەڕۆك و هێزی كاردانەوەی خێرا و یەكەكانی زرێپۆش و هەروەها یەكەكانی تۆپخانە و ئەندازیاری و موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەخۆدەگرێت.

بە وتەی ئەو فەرماندەیەی ئێران، هێزە زەمینییەكان لە باكوری ڕۆژئاوا تا باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەكە (سنوری عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران) و هەروەها لەباكوری ڕۆژهەڵاتەوە بۆ باشوری ڕۆژهەڵات و كەنارەكانی مەكران جێگیركراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گواستنەوەی هێز و تەقەمەنی و ئامێرەكان بە بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل ئەنجامدراوە و جموجۆڵەكان شەوانە لەژێر هەڕەشەی فڕۆكە و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دوژمندا ئەنجامدراون. جەختی لەوە كردەوە كە ئەم جێگیركردنە بەشداریدەكات لە ڕێگریكردن لە هەر هەوڵێك بۆ بەزاندنی سنورەكان.