شارپرێس:
سەرچاوە ئەمنییەکانو بەیاننامە فەرمییەکان، درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند،
هێزە ئەمنییەکان لەئۆپەراسیۆنی جیاوازدا لەچەند پارێزگایەک چەندین تۆمەتباریان بەتاوانی
جۆراوجۆری وەک ساختەکاریی، بەهەدەردانی سامانی گشتییو بڵاوکردنەوەی دەنگۆو شڵەژانی
کۆمەڵایەتی دەستگیرکردوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشكرایكرد، هێزە ئەمنییەکان لەگەڕەکی (ئور) لەبەغدا،
ژنێکی گەنجی لەدایکبوی ساڵی 2001یان دەستگیرکردوە، لەناو ماڵەکەیدا دەستبەسەر 13
تابلۆی ساختەی ئۆتۆمبێل، 11 ساڵانەی ساختە، یەک مۆرو 31 پسوڵەی پشکنینی جۆراوجۆری
ئۆتۆمبێلدا گیراوە کە بۆ کاری نایاسایی بەکارهێنراون.
بهوتهى سهرچاوهكه، هێزە ئەمنییەکان لەناو کۆمەڵگەی هۆڵەندی لەشەقامی
حەیفای بەغدا، فەرمانبەرێکی هێزەکانی گومرگی گشتییان دەستبەسەرکردوه کە پێشتر لەلایەن
دادگای لێکۆڵینەوەی کوتەوە فەرمانی گرتنی بهگوێرهى مادەی 340ی یاسای سزادانی عێراقی
بۆ دەرچوبوو، ئەم مادەیەش تایبەتە بەسزادانی ئەو فەرمانبەرە گشتییانەی بەئەنقەست زیان
بەداراییو بەرژەوەندییەکانی دەزگاکەیان یان سامانی گشتیی دەگەیەنن کە سزاکەی دەگاتە
حەوت ساڵ زیندانیكردن.
هاوكات لهشارى كهركوك-یش سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردوه، لەقەزای
دوبزی سەر بەپارێزگاكه هێزە ئهمنیهکان ژمارهیهك گەنجیان دەستگیرکردوە، گرتنی
ئەو گەنجانە پاش ئەوەهاتوه کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەکیان بڵاوكردبوهوهو
تێیدا زانیاریی ناڕاستیان لەسەر ڕودانی بۆردومان لەقەزاکەدا بڵاوکردبوەوەو وا پیشانیانداوە
کە دۆخە ئەمنییەکە لەژێر کۆنترۆڵ دەرچوە، لهبهرامبهریشدا، هێزە ئەمنییەکان دهستبهجێ
شوێنیان دیاریکردونو بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی ههواڵى ناڕاستو شڵەژانی دەرونیی هاوڵاتیان
دەستبەسەریان کردون.
لای خۆشیەوە، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین باسى لهوهكردوه،
لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی پلانی ئاسایشی ناوچەییدا، لەچەند ناوچەیەکی جیاوازی پارێزگاکە
ژمارەیەک تۆمەتباریان بەتاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکردوە، تۆمەتبارەکانیش بهگوێرهى
ئەم مادە یاساییانە داواکراوبون (تاوانی دزینی جۆراوجۆر بهگوێرهى مادەی
446، فێڵکردنو نوسینی چەکی بانکیی بێ
داهات بهگوێرهى مادەی 459، ساختەکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان بهگوێرهى مادەی
289، پێکدادانو شەڕی سەرشەقام بهگوێرهى مادەی 413ی یاسای سزادانی عێراقی)و سەرجەم
دەستبەسەرکراوانی ئەو ئۆپەراسیۆنە جیاوازانە، لەئێستادا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕێکارە یاساییەکان
ڕادەستی لایەنە پسپۆڕەکانو دادگا کراون.
