هۆشدارى دەدرێت لەو هەوڵە
بەبیانووی کۆرۆنا داواى ئازاداکردنی چەکدارانى داعش لە زیندانەکانى عێراق دەکرێت

عیراق

24/03/2020‌ 489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆى کۆرۆناوە داواى ئازاداکردنی چەکدارانى داعش لە زیندانەکانى عێراق دەکرێت، پەرلەمانتارێکیش هۆشدارى دەدات لە هەوڵێکى لەو جۆرە.

بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، لە ئازادكردنی تاوانباران و تیرۆریستان بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە و دەڵێت "ئەوانە لە ڤایرۆسەكە مەترسیدارترن.

زیادی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند، سەرمان سوڕماوە لە داواكاریەكان بۆ ئازادكردنی تاوانباران و تیرۆریستان لە گرتوخانەكانی عیراقدا، دادگای عیراقی دەتوانێت بڕیاری ئازادكردنی ئەوانە بدات، كە تاوانیان دژی گەلی عیراق ئەنجامنەداوە.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارە جەختیکردوەتەوە کە ڤایرۆسی تیرۆریستان و تاوانبارانى گەلى عێراق زۆر بکوژترە بۆ گەلى عیراق بەراورد بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەوەشی ئاشکرا کرد، چەند هەوڵێك هەن بۆ ئازادكردنی تیرۆریستان لە گرتوخانەكاندا ئەوەش بەبیانووی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام زۆرێك لەوانە تاوانی وەحشیگەرانەیان دژی گەلی عیراق ئەنجامداوە.