لەئیتاڵیا 743 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

جیهان

24/03/2020‌ 523 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا ئاشكایدەكات ،له‌  24 كاتژمێری رابردودا 743 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوە گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

لە به‌یاننامه‌یه‌كدا  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەشكردووە،"تەنها لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 743 کەس گیانیان لەدەستداوە بەوەش کۆی گشتی مردوان گەیشتووەتە شەش هەزار و820کەس.

تەندروستی ئیتاڵیا رونیشیكردووەتەوە،" هەر لەو 24 كاتژمێرەدا پێنج هەزار و 249 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌، به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسەكە‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 69 هەزارو 176 كه‌س.