شارپرێس:
میدیای به‌ریتانی ده‌ڵێت "شازاده چارلز، شازاده‌ی جێنشینی به‌ریتانیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوو".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه، ئه‌نجامی پشكنین بۆ شازاده چارلز، شازاده‌ی جێنشینی به‌ریتانیا ئه‌رێنی بووه و ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌شدراوه، نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه له شازاده چارلز ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام دۆخی ته‌ندروستیی جێگیره.
تا ئێستا له به‌ریتانیا 8 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا و 420 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆماركراوه.
ڕ. ج