شارپرێس:
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانى فه‌تح له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستى فراكسیۆنى فه‌تح نه‌گۆڕاوه سه‌باره‌ت به میكانزمی راسپاردنی عه‌دنان زه‌رفی، بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
محه‌مه‌د غه‌بان، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "هه‌ڵوێستى فراكسیۆنى فه‌تح نه‌گۆڕاوه به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ى میكانزمى ڕاسپاردنى زورفى به‌پێشێلكردنى ده‌ستوور ونه‌رێته سیاسییه‌كانى كه‌باوه له‌ساڵى 2003ه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئامۆژگارى زه‌رفى ده‌ده‌ین پاشه‌كشه بكات له‌ڕاسپاردن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته هۆكارى به‌فیرۆدانى مافى زۆرینه".
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق 17-3-2020، عه‌دنان زه‌رفى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ بۆ قۆناغى داهاتوو راسپارد، زه‌رفی ماوه‌ی مانگێكی له‌به‌رده‌مدایه تا كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێت.
تا ئێستا هاوپه‌یمانى فه‌تح، هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، فراكسیۆنى عه‌قدى نیشتمانى و فراكسیۆنى نه‌هجى نیشتمانى راسپاردنى زه‌رفییان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقیان به پێشێلكردنى رێكاره ده‌ستوورى و نه‌ریته سیاسییه‌كانى ناوبردووه.