نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوە تۆمار دەكات

ئابوری

26/03/2020‌ 1036 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی چەند وڵاتێك.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 48 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 24.49 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش لەكۆتا مامەڵەكان 24 سەنت بەرێژەی 0.9% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 27.39 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، كە چەند رۆژێكە بە بەردەوامی بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخەكەی دابەزین تۆمار دەكات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی خواست لەسەری كەمبووەتەوە.

هـ ـ ح