سۆران عومەر: لەهەرێمی كوردستان پارە بۆ دابەشكردنی موچە هەیە

کوردستان

26/03/2020‌ 1824 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سۆران عومەر پەرلەمانتاری كوردستان دەڵێت: لەم كاتەدا كە ن دەڵێم پارە هەیەو بۆ میلەت نییە، چونكە "كۆیلەی وا هەیە قەرزی كردووە بۆ نانی ئێوارە، بەڵام بەرگری لەوە دەكات وایلێكردووە و دژی ئەوانەیە كەلانی كەم دزی لێناكەن".

سۆران عومەر جەختیكردووەتەوە بەڵێ پارە هەیەو دەشڵێت: لە 2014 بڕی 12 ترلیۆن دیناریان لە بانكەكان دەرهێنا ئێستەشی لەسەر بێ ناڵێن چی لێكرا درا بەمووچە؟ حاشا لە 2014 چوار مانگ بەغدا پارەی نارد لە 2015 دیسان چوار مانگ بەغدا پارەی نارد ئەوكات 4 موچەیان نەدا، دواتر 12 ملیار دۆلاریان لەموچە بڕی بەپاساوی ئەوەی بەغدا بەشە بودجەی نەناردووە، كە لەوكاتەدا بەهۆی شەڕی داعشەوە دەستیان بەسەر نەوتی كەركوكدا گرت و مانگانە 450 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوكیان دەفرۆشت.

باسی لەوەش كردووە، ئەم حوكمڕانییە لە 2014 ەوە پرۆژەی ڕاگرتووە پارەی بەڵێندەران و كۆمپانیاكانی بردووەو نەیداونەتەوە، خەرجی كەم كردووەتەوە، داهاتی ناوخۆی بەنایاسایی زیاد كردووە، بزنسی خۆیان زیادی كردووە، لە شەڕی داعشەوە بۆ كۆرۆنا بزنسی هەردوو حیزبی باڵا دەست زیادیكردووە كەمی نەكردووە، كەناڵەكانیان، كە بەپارەی میلەت كاردەكات گرێبەست و داهاتی زیادی كردووە كەمی نەكردووە، گەشت و كەیف و سەفایان زیادی كردووە كەمی نەكردووە، مۆدیل و پارەی بانكەكانی دەرەوەیان و سەهمی كاركردنیان زیادی كردووە كەمی نەكردووە، پارە تەنیا بۆ خەڵك نییە، خەڵك بەوانەشەوە، كە ئەندام و لایەنگری حیزبەكانیان و لەدەنگدان تەزویریان بۆ دەكەن.

ئەو ئاشكرایكردووە، بەكورتی پێیان دەڵێم پارەكانتان لەكوێیە :لەبانكەكانی ئەڵمانیاو سویسراو ئەمریكاو بەریتانیا پارەیەكی خەیاڵی ئەم دەسەڵاتدارانەی هەرێم هەیە، كوڕو كچ و دارودەستە تایبەتەكانیان پارەیەكی خەیاڵیان لەبزنسی گەورەدا هەیە، كە شێخەكانی دوبەی و جدەی تێپەڕاندووە، بانكیان هەیە بۆ سپیكردنەوەی ئەو پارانە كەبردویانەتە دەرەوە.

هەروەها دەڵێت: بۆیە زۆر تێك دەچن كاتێك لەدەرەوە دەڵێی میلەتی كورد برسیەو حكومەت موچەی پێ نادرێ! چونكە ئەوروپی و ئەمریكی و بەریتانیەكان باش دەزانن پارەی ئەم سیاسیە باڵادەستانەی هەردوو حزب و حكومەت لەدەرەوە چەند زۆرە.

هـ ـ ح