ئەمریكا لەبنكەی سەربازی "كەی وەن" لەكەركوك دەكشێتەوە

کوردستان

29/03/2020‌ 978 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای ئەمریكا، لەبنكەی سەربازی كەی ون لەشاری كەركوك دەكشێتەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو جموجوڵە سەربازییەی چەند رۆژێكە لەناو عێراق دەستیپێكردووە.

سوپای ئەمریكا ئەمڕۆ یەك شەممە بەتەواوی لەبنكەی سەربازی كەی وەن دەكشێتەوە، كە دەكەوێت باشووری شاری كەركوك.

سوپای ئەمریكا دوای كشانەوەی لەبنكەی سەربازی كەی ون، سەربازەكانی بەرەو هەرێمی كوردستان دەجوڵێنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە سوپای ئەمریكا، لەچەند بنكەیەكی سەربازی لەعێراق دەستی بەكشانەوە كردووەو ئەوەش مشتومڕی زۆری دروست كردووە.

هـ ـ ح