نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان

ئابوری

04/04/2020‌ 1167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لە 24 سەعاتی رابردوو بەرزبوونەوەی تۆماركردو بەرزبوونەوەكەشی پەیوەندی بەئەگەری رێككەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 4.17 دۆلار بەرێژەی 13.9% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 34.11 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 3.02 دۆلار بەرێژەی 11.93% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 28.34 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، بەدرێژایی مانگی رابردوو نرخی نەوت دابەزینی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هـ ـ ح