زیاتر لە 64 هەزار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەست داوە

جیهان

05/04/2020‌ 275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زیاتر لە 64 هەزار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی پێگەی Worldometer ، تائێستا یەك ملیۆن و 203 هەزار و 132 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیهان تۆمار كراون و 64 هەزار و 744 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها لەكۆی تووشبووەكانی جیهان تائێستا 246 هەزارو 760 كەش لەڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوەو كێشەی تەندروستیان نەماوە.

بەرزترین رێژەی ئەو تووشبووانەی گیانیان لە دەستداوە لە ئیتاڵیا تۆمار كراوە كە ١٤ هەزار و ٧٨١ كەسن. 

بە دوای ئەویشدا ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو گیانیان لەدەست داوە بەمجۆرەیە، ئیسپانیا ١١ هەزار و ٧٤٤ كەس، ئەمریكا حەوت هەزار و ٤٠٣ كەس، فەڕەنسا شەش هەزار و ٥٠٧ كەس، بەریتانیا سێ هەزار و ٦٠٥ كەس و ئێرانیش سێ هەزار و ٤٥٢ كەس.

چینیش، كە ڤایرۆسەكە لەوێوە سەری هەڵداوە بە گیانلەدەستدانی سێ هەزار و ٣٢٦ كەس لە ریزی حەوتەمدا دێت.

هـ ـ ح