چارەنووسی یەكێتی ئەوروپا لەدوای قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا

مەلەفی تایبەت

09/04/2020‌ 1066 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " ئۆراسیا ئیكسپرت" دەقی چاوپێكەوتنێكی بڵاوكردۆتەوە لەگەڵ توێژەرو سیاسییەكی فەرەنسی دەربارەی یەكێتی ئەوروپا لەدوای پەتای كۆرۆناو چۆنییەتی چاوخشانەوە بەسەروەری و تواناكانیدا لەرووبەرووبونەوەی قەیرانەكاندا.

لە دیدارەكەدا هاتووە پەتای كۆرۆنا گورز لە ئابووری جیهانی دەوەشێنێت، وەستانی بەرهەم هێنان و خاو بونەوەی ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیاكانی خستووەتە سەر لێواری مایەپوچ بوون، كە لەئەوروپا مەترسی دۆخەكە بە شێوەیەكە وای لە گەورەترین ئابووری یەكێـتی ئەوروپای كردووە. 

قسە دەربارەی خۆماڵی كردنی كۆمپانیاكان بكرێت وەك رێكارێك بۆ رزگاركردنی لە قەیرانەكە، جگە لەمەش برۆكسیل بۆ یەكەمجار ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر سڕكردنی پەیماننامەی سەقامگیری و گەشەسەندن.

دەربارەی قەبارەی قەیرانە ئابوریەكەی ئەوروپا و چۆنیەتی گۆڕانی ئایندەی یەكێتی ئەوروپا، گۆڤاری "ئۆراسیا ئیكسپرت" دیدارێكی لەگەڵ توێژەری سیاسی فەرەنسی و ئەندام پەرلەمانی یەكێـتی ئەوروپا لە ساڵانی (٢٠١٤-٢٠١٩) (ئۆمریك شوبارد). 

ئەو دەڵێت: پێشتر ئابووری بەجیهانكراو لەسەر بڕوایەكی وەك ئایین دامەزرابوو، بەڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا سنوورێكی بۆ ئەم بیروباوەڕە دانا و ترسی دروست كرد، لە حاڵەتی ترسیشدا هەموو شتێك دەفرۆشن بۆ ئەوەی دراویان بۆ رۆژی رەش دەست بكەوێت، سەرمایەی كۆمپانیاكان وەك وڵاتە تازەپێگەیشتوەكان دەناڵێنن، كە وەبەرهێنانی تێدا دەڕوات.

هەروەها دەڵێت: روسیا بۆ ئەم جۆرە دۆخە بەباشی ئامادەیە، ئابووریەیكەی لەگەڵ ئەوەی بە جیهانیكراوە بەڵام بە نمرەیەكی كەمتر لە وڵاتە رۆژئاواییەكانە، ئەمە لەلای چین كێشەیەكی زۆر گەورەیە، هەروەها بۆ وڵاتە تازەپێگەیشتووەكانیش، كە پێویستیان بە سەرمایەی رۆژئاوایە دیسان كێشەیەكی گەورەیە.

لە بۆچوونی تۆدا، بۆچی یەكێتی ئەوروپا بەرەنگاری ئەم كێشەیە نابێتەوە؟ ئەو لەوەڵامی ئەو پرسیارە دەڵێت: لە راستیدا یەكێتی ئەوروپا سەلماندویەتی لەم قەیرانەدا دەستەوەستانە، كە وەڵامدانەوەیەكی رێكخراو بۆ ئەم هەرەشەیە نییە و هیچ یەكگرتوەیەتییەكیش بەدی ناكرێت.

وتیشی: بڕوام وایە یەكێتی ئەوروپا بە پراكتیكی پێش قەیرانە تەندروستییەكە متمانەی لە دەستداوە، زۆر بە لاوازی لێی دەردەچێت، دوای ئەوەی ڤایرۆسەكە ون دەبێت پێویستە لەسەرمان بیر لە جیهانگیری و دووبارە بنیادنانەوەی ئەوروپا بكەینەوە، پێویستە جیهانگیری وامان لێنەكات دەستبەرداری كارە یەكەمینە نیشتمانیەكان بین.

هەروەها وتی: لەسەر میللەتەكەمان پێویستە بازرگانی بە داناییەوە ئەنجام بدات و پێش هەموو شتێك پێویستە پارێزگاری بكات لەسەروەری سیاسی و خۆراكی و وزەو پزیشكی و یاسایی و ..تد. پێویستە لەسەر خەڵكی پێویستە نەك تەنها لەگەڵ كەشێكی باشدا بەڵكو لەگەڵ رەشەباو بروسكەشدا ڕابێت. لەسەر یەكێتی ئەوروپا پێویستە ببنە میللەتێكی ئەوروپی و دووبارە بیر لە پەیوەندیەكانیان بكەنەوە لەگەڵ روسیا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا