دیارترین داواکارییەکانی شاندی کوردی لەکاتی سەردانکردنیان بۆ بەغدا ئاشکرا دەبێت

کوردستان

17/04/2020‌ 1119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
دوکتۆر ڕێبین سەلام مامۆستای زانکۆ دیارترین ئەو داواکاریانە ئاشکرا دەکات کە لەکاتی سەردانی شاندی کوردی بەسەرۆکایەتی خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێن . 

سەلام لەلێدوانێکدا گوتویەتی " شاندی کوردی داواکارییەک بەرز ناکەنەوە کە قابیلی جێبەجێکردن نەبن ، لەبەر ئەوەی کورد دەزانێت حکوومەتی بەغدا حکوومەتێکی کاتییە و خۆشی رووبەرووی چەندین قەیران بۆتەوە ، بەڵکو داواکارییەکانی هەرێم واقیعیانە دەبن ". 

سەلام گوتویەتی دیارترین داواکارییەکانی شاندی هەرێم بریتی دەبێت لە گەرەنتیکردنی ناتەوردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێم و تەواوکردنی ئەو ڕێکەوتنانەی لەگەڵ حکوومەتی عادل عەبدول مەهدی کراون و قسەکردن لەبارەی ئەو پۆستە وەزاریانەی بەر کورد دەکەون ".

سەربارەت بە داواکارییەکانی تری هەرێم لە بەغدا سەلام گوتویەتی  ئەو داواکاریانە پێویستیان بە حکوومەتێکە دەسەڵاتی زیاتری هەبێت و ماوەیەکی زیاتریش لە دەسەڵاتدا بێت . 

لای خۆشیەوە رۆژی چوارشەممە عیماد باجەلان پەڕلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە پاڵاوتنی وەزیرە کوردەکانی کابینەکەی کازمی دەبێت لەلایەن دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستنیشان بکرێن ، هەروەک جەختی کردبۆوە کە لەبەر ئەوەی سەرۆکایەتی هەریمی کوردستان لایەنی بەرپرسە لە پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا بۆیە دەبێت ناوی وەزیرە کوردەکان بەو دامەزراوەیەدا تێپەڕ ببن . 

باجەلان ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە جێبەجێکردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆک وەزیری راسپێرداوی پێشوو بە دەستنیشانکردنی کەسانی نەناسراو بۆ پۆستە وەزارییەکان تەنیا لەبەر ئەوەی کوردن قبووڵ نەکراو و رەتکراوەیە،  روونیشی کردبۆوە کە کورد  سوور نییە لەسەر سەپاندنی چەند ناوێکی دیاریکراو، بەڵکو ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە دانانی وەزیرە کوردەکان بە راوێژ بێت لەنێوان کازمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە نوێنەرایەتی هەموو کورد دەکات . 

وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی