شارپرێس:
هه‌رچه‌نده پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه واده‌یه‌كیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دیاریكردوه كه موچه‌كانیان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت بێوه‌ڵامه.
پزیشکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵكردنی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر بە زووترین کات تا پێنجشەممە واته ۲٣ی مانگ مووچه دابه‌شنه‌كرێت، سیستمەکە چۆڵدەکەن و بەپرسیارێتییەکە دەچێتە سەرشانی حکومەت، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌لایه‌ك و حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌ڵامی داواكاریی ئه‌و پزیشكانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
ماوه‌ی زیاتر له 40 ڕۆژه پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌پاڵ هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ئه‌ركدان، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه موچه‌كانیان دابه‌شبكات.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن دەبێت دابەشکردنی مووچە هەموو سی ڕۆژ جارێک بێت، لە ئەگەری دواکەوتنی مووچە بۆ هەر مانگێک دەوام چۆڵدەکرێت.
شارپرێس له‌وباره‌یه‌وه په‌یوه‌ندیكرد به‌سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه به‌دوریزانی بتوانن به‌مزووانه موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆ دابه‌شبكه‌ن.
ڕ . ج