لەكەركوك قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی بۆ 48 سەعات رادەگەیەنرێت

کوردستان

03/05/2020‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شانەی قەیرانەكان لەپارێزگای كەركوك بڕیارێكی نوێی بۆ قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

شانەی قەیرانەكان ئەمڕۆ یەك شەممە رایگەیاند، بۆ ماوەی 48 سەعات قەدەغەی هاتووچۆی تەواوی پەیڕەو دەكەن، كە لەرۆژی سێ‌ شەممە تا پێنج شەممە دەستپێدەكات.

شانەكە راشیگەیاندووە، لەماوەی ئەو قەدەغەیەدا هاتووچۆی تەواو بۆ ناو شارو چوونە شارو دەرەوەی شاریش رادەگەیەنرێت.

تائێستا هۆكاری راگەیاندنی ئەو قەدەغەیە رووننەكراوەتەوە، كە ژمارەی تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری كەركوك زیادی نەكردووە.

هـ ـ ح