فڕۆكەكانی ئەمریكا ئەمجارە لەسێرەگرتنی روسەكان دەرباز نابن

مەلەفی تایبەت

09/05/2020‌ 2261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوەی، گۆڤاری " سفوبودنایا پریسا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی تواناكانی سیستەمی ئێس-٣٠٠ و ٤٠٠ لە سوریا، بۆ سێرە گرتن لە فرۆكەكانی ئێف-٣٥ی ئەمریكی و خستنە خوارەوەی.

بەپێی راپۆرتەكە، تائێستا بەكارهێنانی واقیعی سیستەمی رۆكێتی ئێس-٤٠٠ی روسی دژی فرۆكەكانی ئەمریكا لە جۆری ئێف-٣٥ ی نەوەی پێنجەم تێبینی نەكراوە، بەتایبەتی لەسوریا. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لەگەڵ ئەوەی رەنگە پێكدادان لە نێوانیاندا رووبدات، بەوەی هەردووكیان لەو وڵاتەدا بونیان هەیە. 

لەراپۆرتەكە باس لەوەش كراوە، كە راستیەكەشی ئەوەیە، ئێف-٣٥ دەتوانێ بەسەر ئاسمانی ئەم وڵاتەدا بفرێ لە فرۆكەخانەی زەفرەوە لە ئیمارات، لەگەڵ ئەوەدا، بابەتەكە نەگەیشتۆتە ئاستی ئەوەی روو بە روو بەیەكتری بگەن، لەبەر كۆمەڵێك هۆكار.

لە چەند ساڵی رابردوودا، ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا بە هەموو شێوەیەك، هەوڵیانداوە بەتایبەتی تریش ئیسرائیل، كە لە كاریگەری كۆسیستەمەكە كەم بكەنەوە. 

دەزگاكانی راگەیاندن، بە رێكخراوەیی راپۆرتە سەربازیەكانبڵاو دەكەنەوە دەربارەی ئەوەی توانای ئێس-٤٠٠ پشتی پێ نابەسترێت.

نیازی ئەو هێرشەی لەسەر ئێس-٤٠٠ ە، بەتەواوی ئاشكرایە و لە ئەمرۆدا باشترین سیستەمی رۆكیتیە لە دژی فرۆكەدا و داواكاریەكی زۆری لەسەر لە بازاری چەكی جیهانیدا.

لەو بارەیەوە، شارەزای سەربازی "فلادیسلاف شوریگین" دەڵێت: وا دەردەكەوێ فرۆكەی ئێف-٣٥ لەلایەن كۆسیستەمی ئێس-٣٠٠ و ٤٠٠ ی روسیەوە سێرەی لێبگێرێت. بەڵام سێرە لێگرتنی بە مانای ئەوە نایەت بكرێتە ئامانج. 

هەروەها دەڵێت: ئەم كارە هەر لەسەرەتاوە لەلایەن سەربازییەكان و شارەزاكانی  روسەوە؛ ئەوانەی یارمەتی سورییەكان دەدەن، پێشنیار نەكراوە بە بەكارهێنانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی نوێ ئێس-٣٠٠. 

باسی لەوەش كردووە، كە لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانی یەكلاكەرەوە هەیە، بەوەی بكرێتە ئامانج تەنیا لە دۆخی هێرشكردنیدا بۆ سەر بنكەی ئاسمانی لە حمیمیم یاخود بنكەی دەریایی لە تەرتوس. لە ئێستادا كاری راهێنان لەسەر كۆسیستەمەكان بەردەوامە، زۆریش ئاسانە فرۆكەی ئێف-٣٥ی ئەمریكی بەو كۆسیستەمە بخرێتە خوارەوە، ئەگەر فەرمان بدرێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا