سوارێز ئامادەیە

وەرزش

17/05/2020‌ 152 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بەتەواوی ئامادەیە بۆ ئەوەی دەست بەیاریكردن بكاتەوە.

بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ سوارێز بەتەواوی بەپێكانەكەی چاكبووەتەوەو دەیەوێت دەست بەراهێنانە بەكۆمەڵەكان بكاتەوە.

هەر بەپێی سەرچاوە، سوارێز چاوەڕێی بڕیاری یانەكەی دەكات بۆ بەشداریكردن لەراهێنانە بەكۆمەڵەكان، كە چەند رۆژێكە دەستی پێكردووە.

سوارێز لەماوەی رابردوو تووشی پێكان بوو، كە ماوەیەكە لەپێكان گەڕاوەتەوەو چاوەڕێ دەكرێت بەشداری یارییەكانی خولی ئیسپانی بكاتەوە.

هـ ـ ح


بەپەلە