كەنەدەییەكانیش لە چین تووڕەن

لە میدیاکانەوە

17/05/2020‌ 751 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
زۆربەی كەنەدەییەكان لەهەموو كات زیاتر بەچاوێكی خراپ لە چین دەڕوانن، كە ساسییەكانی چین پێیانوایە لە 15ی ساڵی رابردوودا تێڕوانی وای خەڵكی كەنەدا-یان بە خۆیانەوە نەدیوە بەرامبەر بەچین.

بەپێی راپرسییەكی پەیمانگای ئەنجوس رید، كە ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویكردووەتەوە 14%ی كەنەدییەكان رایان باشە لەسەر چین و تێڕوانینیان نەگۆڕاوە بەرانبەری.

هەرچەندە بەشێویەكی گشتی ئەم تێڕوانینە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا زۆر كەمیكردووە، هەروەها 29% لە حكومەتی پەكین رازین، بەپێی هەمان راپرسی 85%ی كەنەدییەكان پێیانوایە چین راستگۆ نەبووە دەربارەی كۆرۆنا ڤایرۆس و توڕەن لە چین.

پرسیارەكان دەربارەی بنەمای سەرهەڵدانی كۆرۆنا ڤایرۆس، كە بووەتە هۆی پەكخستنی ئابووری جیهان كاریگەری هەیە لەسەر ئەو پەیوەندییەی نێوان چین و كەنەدا، كە خۆی لە خۆیدا خراپ بوو بوو بەهۆی دەستگیركردنی سابرینا منگ وانزۆ بەرێوەبەری دارایی كۆمپانیای هۆواوی لەلایەن كەنەداوە لە كۆتایی ساڵی 2018.

لەمانگی فێبریوەری كاتێك دنیا كەوتە ژێر ركێفی كۆرۆنا ڤایرۆس، كە سەرەتای سەرهەڵدانی بۆ وهانی چین دەگەڕێتەوە، باڵیۆزی نوێی كەنەدا لە پەكین بە ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەكەی راگەیاند لەئۆتاوا، كە كارەكانی راگیراوە تا ئەو كاتەی پەیوەندییەكان رێكدەبێتەوە.

خراپبوونی پەیوەندییەكانی چین و كەنەدا بەشێوەیەكی توند بۆ دوای دەستگیركردنی بەرێوەبەری دارایی كۆمپانیای هواوی دەگەڕێتەوە پشتبەستن بە داوایەكی ئەمریكا لەسەر مەسەلەی سزاكانی سەر بەئێران.

هەروەها چین هەریەك لە مایكل كۆفریچ و مایكل سباڤۆر دیپلۆماتكاری پێشووی كەنەدا و بزنسمانیان دەستگیركرد لەو رۆژانەدا. هەموو ئەم دۆخەش ساڵی 2018 بووە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی 16% هاوردەكردن لە چینەوە بۆ كەنەدا كە ئەمەش بە زیانی گەورە بۆ چین شكایەوە.

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا كچەكەی وانزۆ بەرێوەبەری دارایی كۆمپانیای هواوی لەژێر چاودێری وردی كەنەدا-یە لە ڤانكۆڤەر -ی كەنەدا.

كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن لە ڤایرۆسە درمییەكان، ئەم ڤایرۆسە بە بەردەوامی خۆی نوێدەكاتەوە، تا لە ئەنجامدا لەمانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سەریهەڵدا بەناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، لەشاری وهان-ی كەرتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 17ی ئایار، 4 ملیۆن و 675 هەزار كەس لەجیهاندا تووشی نەخۆشییەكە بوون و زیاتر لە 313 هەزار كەس مردوون. لەنێو ئەو ژمارەیەدا كەنەدا 77 هەزار كەیسی هەیە و زیاتر لە 5 هەزار و 500 كەسی لێمردووە.