تەندروستی جیهانی ڕێنمایی دەدات ماددە پاككەرەوەكان لە شەقامەكان نەڕشێنرێت

تەندروستی

19/05/2020‌ 766 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە رشاندنی ماددە پاككەرەوەكان لە شەقامەكاندا وەك ئەوەی لەهەندێك لەوڵاتان ڕوودەدات بەوەی نابێتە هۆی لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مەترسی تەندروستیشی لێدەكەوێتەوە .

لەبەڵگەنامەیەكی ڕێكخراوەكەدا سەبارەت بە پاككردنەوەی ڕووەكان و دەرمان ڕشێنكردنیان وەك بەشێك لە هەڵمەتی بەرەگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: رشاندنی ئەو جۆرە ماددانە هیچ كاریگەرییەكی نییە .

لەبەشێكی تردا دەڵێت: ڕشاندنی بواری كراوە لەسەر شێوەی رێگا و شەقامەكان (...) بۆ كوشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا یان هەر هۆكارێكی تری نەخۆشییەكان كاریگەر نییە .

هەروەك دەڵێت: تەنانەت لەكاتی نەبوونی ماددەی ئەندامیش بەدوور دەزانرێت بەشێوەیەكی دروستی ئەوتۆ ماددە كیمیاییەكان بڕشێنرێن، كە هەوو هۆكارەكانی درووستبوونی نەخۆشی لەناو بەرن.

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی هەروەك رایگەیاندووە، شەقام و شۆستەكان نەبوونەتەوە كۆگای ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە ڕشاندنی ئەو جێگایانە پیویست نییە و زیانیش بە تەندروستی مۆرڤ دەگەیەنێت .

هۆشداریشی داوە لە ڕشاندنی بەردەوامی رووەكان لە جێگا داخراوەكاندا، ئەگەر كراش ئەوە دەبێت لەڕێگای پارچە قوماشێكەوە بێت، كە ماددە پاككەرەوەكەی پێكرابێت و ئەو رووانەی پێ پاك بكرێتەوە .

ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانێت بە رووەكانەوە بلكێت، بەڵام هێشتا زنایاری درووست نییە بەوەی تاچەند دەتوانێت لەسەریان بمێنێتەوە و بڵاوببێتەوە .

چەندین لێكۆڵینەوە ئەوەیان ئاشكرا كردووە، كە ڤایرۆسەكە دەتوانێت بۆ چەند رۆژێك لەسەر ڕووەكان بمێنێتەوە، بەڵام ئەم ماوەیە تەنیا تیۆرییە لەبەر ئەوەی لە دۆخێكی تاقیگەییدا دیاریكراوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی