شارپرێس:
ئەندامێکى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ناردنى پارەى فەرمابنەران لەلایەن مستەفا کازمییەوە لەسەر داوا‌و پێشنیاری نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆک کۆماری عێراق بووە.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە په‌رله‌مانی عیراق سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی ناردنی بڕی چوارسه‌د ملیار بۆ هه‌رێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاند" حكومه‌تی هه‌رێم مولزه‌مه به‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه ده‌ست به‌جێ دوای جه‌ژن دابه‌ش بكات به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا چونكه بۆ فه‌رمانبه‌ران هاتووه، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌م پاره، ئینجا بیدات به‌و كۆمپانیایانه‌ی كه به حسابی خۆی قه‌رزی لێ وه‌رگرتوون یاخود دواخستنی بۆ مانگی داهاتوو، ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و لێپرسراویه‌تیه هه‌ڵده‌گرێ له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌راندا كه مووچه‌یان له‌كاتی خۆیدا ناداتێت".
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه مانگی داهاتوو نه‌هات، ئه‌وه هۆكاری ئه‌وه‌یه حكومه‌تی عێراق ئه‌و نه‌خته متمانه‌یه‌ی هه‌یه‌تی به هه‌رێم، هه‌رێم ئه‌وه‌شی له‌ده‌ست داوه.
ئەحمەد حاجی رەشید دەشڵێت" ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كه له هه‌رێم سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدان، ڕوئیه‌ی ڕوونیان نیه له‌باره‌ی پاشه‌ڕۆژه‌وه، بۆیه هه‌رچیه‌ك هه‌یه شتی ڕۆژانه‌یه ئه‌مانه به‌كه‌ڵكی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت نایه‌ن، ئه‌مانه ناتوانن پێشبینی سێ مانگی خۆیان بكه‌ن بۆیه كه‌وتنه ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌وه كه ده‌یانووت به ئابوری سه‌ربه‌خۆ ده‌توانیین ده‌وڵه‌تیش ئیداره بده‌ین ."
ئەندامەکەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق جەختیکردەوە کە ئه‌م بڕه‌ی كه نێردراوه 400 ملیاره كه‌واته 53 ملیاری كه‌مه و ناردنیشى جۆرێكه له نیاز پاكی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، چونكه له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه به كازمی وتراوه له‌وانه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێیان وتووه و پێشنیاریان بۆ كردووه هه‌رێمی كوردستان دۆخی خراپه پێویسته عیراق هاوكاری بكات.
سەبارەت بە ناردنى پارەکەى هەرێم لەلایەن کازمییەوە لەسەر داوا‌و خاترى کێ بووە، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ده‌ڵێت" من له دوو سه‌رچاوه وه پێیان ڕاگه‌یاندم یه‌كێكیان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ویتریان له سه‌رۆك كۆماره‌وه كه 10 ڕۆژ پێش ئێستا ئه‌و بابه‌تانه‌یان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی-دا تاو وتوێ كردووه. بۆیه ئه‌ویش جۆرێك له به‌ڵێنی دابوو