پزیشکان هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی مۆبایل لە شەواندا

هەمەڕەنگ

22/05/2020‌ 587 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەگەر تۆ یەکێکی لەو کەسانەی شەوان کاتێکی زۆر بەدیاری شاشەی مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکەتەوە بەسەر دەبەیت ئەوە دەبێت دەستبەجێ واز لەو خووە بهێنیت کە هەم زیان بە چاوەکان دەگەیەنێت هەم سیستەمی خەوتنیشت تێکدەدات.


رابیەتی ئەڵمانی بۆپ زیشکانی چاو هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی تیشکی شینی دەرچوو لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی وەل مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان لەسەر تەندرووستی چاو .


لەوبارەیەوە رابیتەکە دەڵێت زێدەبەرکەوتنی تیشکی شینی دەرچوو لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان مەترسییەکانی تووشبوون بە " Age-related macular degeneration" زیاد دەکات کە سەردەکێشێت بۆ لەدەستدانی بینایی .

هەروەک زێدەبەرکەوتنی رووناکی شین دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو، ئەویش بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی دەردانی هۆڕمۆنی "میلاتۆنین " ی پێویست بۆ خەو .


بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو مەترسییە پێویستە بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان بەشێوەیەکی درووست بەکاربهێنرێن لەگەڵ بەکارهێنانی "دۆخی شەوانە" کە ئامێرەکان بۆ پاراستنی چاو لە تیشکە زیانبەخشەکان بەردەستیان کردووە، هەروەک پێویستە چاویلکەی پزیشکی کە فلتەری گێڕانەوەی تیشکی شینی هەبێت بەکاربهێنرێت .

وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی