شارپرێس:
لەكاتێكدا والۆژیكی ترە، كە منداڵان بەشێوەیەكی یەكسان خاسییەتەكانی دایك و باوكیان بۆ بگوازرێتەوە، بەڵام لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەڵێت: زیرەكی منداڵان لەدایكەوە دەگوازرێتەوە نەك لە باوكەوە.
لێكۆڵینەوەكە لەگۆڤاری "سایكۆلۆجی سپۆت"دا بڵاوكراوەتەوە و لەسەر نزیكەی 12686 كەس كراوە، كە تەمەنیان لەنێوان 1 بۆ 22 ساڵیدا بووە و تێیدا لێكۆڵینەوە لەسەر چەند فاكتەرێكی تایبەت بەو كەسانە كراوە وەك رەگەز و ئاستی فێركاری و دۆخی ئابووری.
هەروەك چۆن لێكۆڵینەوە لەسەر هەمان فاكتەری دایكی بەشداربووەكانیش كراوە، بەجۆرێك تێبینیكراوە گواستنەوەی زیرەكی پەیوەستە بە كرۆمۆسۆمی سەرەكی مێینەوە.
پێشتریش لیكۆڵینەوەیەكی تر پەیوەست بەو بابەتە كراوە و ئەوەی دەرخستووە، كە زیرەكی منداڵان لەدایكییانەوە بۆیان دەگوازرێتەوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیندیا ئۆنلاین"، شارەزایان دەڵێن: بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە زۆرینەی شارستانییەتەكاندا دایكان رۆڵی سەرەكی لە چاودێری و پەروەردەكردنی منداڵاندا دەبینن، بۆیە ئەوەی پێیهەڵدەستن كاریگەری دەبێت لەسەر پێكهاتەی مێشكی منداڵەكانیان لە قۆناغی گەشەكردنیاندا.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی