یه‌كێتی: ئێمه‌ له‌هه‌ولێر حزبی دوه‌مین به‌ڵام له‌حوكمڕانی شاره‌كه‌دا به‌شدار نین

کوردستان

27/05/2020‌ 548 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێبوار ئیسماعیل، بەرپرسی مەڵبەندی 3ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، " ئێمە وەك یەكێتی لیستی دوەمین لە پارێزگای هەولێر، بەڵام لە حوكمڕانی شارەكەدا بەشدارنین".

رێبوار ئیسماعیل له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند "ئێمە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر لە كۆبونەوەدا هەندێك شتمان تاوتوێكرد،  وەك یەكێتی لیستی دوەمین لە پارێزگای هەولێر، بەڵام لە حوكمڕانی شارەكەدا بەشدارنین، ئەوەش لەبەر هەندێك هۆكار كە ئێستا قسەمان لەسەر كردن بۆ ئەوەی هەوڵبدەین ئەو هۆكارانە بەلاوە بنێین و سیستمێكی تازە لە حوكمڕانی لە هەولێر بێتە كایەوە".

وتیشی"ئومێد دەكەین جەنابی پارێزگار كە هاتوە لاپەڕەیەكی تازە بكرێتەوە لە حوكمڕانی و ئیدارەدانی هەولێر، رەنگە ئەمەش پەیوەندی بە كۆمەڵێك پرسی ترەوە هەبێت كە ئومێد دەكەین لە داهاتو ئەمانە هەموی تاوتوێ بكرێت و قسەی لەسەر بكرێت".

بەرپرسی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەكێتی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی وتی "بڕیارە كۆبونەوە بكرێت، بەڵام كات و شوێنەكەی رەنگە لەماوەی داهاتو گفتوگۆی لەسەر بكرێت و دیاری بكرێت".

ڕ . ج

بەپەلە