وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكرا

کوردستان

02/06/2020‌ 254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند، تووشبوویه‌كی دیكه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم  رایگه‌یاندن "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا".

ده‌شڵێت: تووشبووه‌كه‌ کوڕێکی تەمەن ٢٢ ساڵ قوتابی کۆلێژی پزیشكی نیشانەکانی نەخۆشی ھەیە، دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە.